
هه‌ر له به‌رده‌واميى دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئاند ليندى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد كۆبووه‌وه.
وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كۆبوونه‌وه‌كه، خاتوو ليندى ڕايگه‌ياند كه به‌رنامه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ديكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه سويد له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه و گرنگه هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردنى به‌رده‌وام بن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌ڵوێسته‌كان و هاريكارى و يارمه‌تيدانى سويدى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و هاوڕا بوو كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، هاريكاريى هاوبه‌ش پێويسته، هه‌روه‌ها باسى له هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعش كرد.
له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى ئۆكراينا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌ورووپا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عيراق، دوا بڕيارى دادگه‌ى فيدرالى ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
