
له دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئيليسا سلۆتكين نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا خاتوو سلۆتكين دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان ژماره‌يه‌كى زۆر دۆستى له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا هه‌يه كه ئاشناى خه‌بات و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانن هه‌ر له كۆنه‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى شه‌ڕى داعش، بۆيه ده‌يانه‌وێت هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش له عيراق و سووريا هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه و پێويسته ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارييه‌كان هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى تيرۆر دروست نه‌بێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا، ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى و ئابوورى له عيراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.