ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/4/12 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا كه هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ڕێوه چوو و هه‌رێمى كوردستانيش تيايدا به‌شدار بوو خرايه به‌ر باس و داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و عێراقييان له چوارچێوه‌ى ئه‌م ديالۆگه‌دا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له ويستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس له سه‌ردانى سێ ڕۆژى ڕابردووى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵا و لايه‌ن و هێزه سياسييه‌كانى عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كانى وڵات و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر، ته‌بايى و هاريكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق پێويسته.
به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق باسيان له په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييان له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته ده‌رفه‌ت و هانده‌رێك بۆ لێكگه‌يشتنى زياترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و پرۆسه‌ى كوتان، ئاماده‌كارى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.