![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/01/NB_Humam-Hemudi-14-1-2024.jpg)
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلاميى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكييان له پاراستنى سهقامگيريى وڵات و به‌دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان.
گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/01/NB_Humam-Hemudi1-14-1-2024-scaled.jpg)