Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه‌

2024-01-14T06:39:25.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح فه‌يياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى ‌شه‌عبى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته‌ ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌ و هێرشه‌ درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.