![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/01/NB_Seroki-Encumeni-Dadweri-13-1-2024.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵاتيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له ڕۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و يارمه‌تيدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاساييشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌يان به زيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
![](/uploads/old_images//2024/01/NB_Seroki-Encumeni-Dadweri1-13-1-2024-scaled.jpg)