
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، ئه‌منيدارى گشتيى ڕێخكراوى به‌در، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولكه‌ریم يوونس ئهلئهنساريى جێگرى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوارى خوالێخۆشبوو ئه‌لئه‌نسارى كرد كه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانى له ده‌ست دا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو بۆ په‌يوه‌ندى و هاوسۆزيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.