Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بەڕێز مەحموود سەنگاوى دەکات

2021-03-18T08:38:01.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/3/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى هاوسەری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.