ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌نديى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.