Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ده‌کات

2021-07-30T16:28:39.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٧/٣٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خێزان و که‌سوکاریان بدات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا.