Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌شانشینی یەكگرتوو ده‌كات

2022-09-11T07:39:10.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی پەیام و پەیوەندی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/9/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، يه‌كه‌مين پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواييى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى ‏كۆچكردووى شانشینی یەکگرتوو له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌لايه‌ن ‏كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانياوه‌ كراوه‌ته‌وه‌.‏

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌لى كوردستانى ‏به‌ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانى ‏كۆمۆنوێلس گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ پێگه‌ و خۆشه‌ويستيى شاژن ‏ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جيهان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌م كاته‌ ‏سه‌خته‌دا بيرى خۆى و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و ‏خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه‌.‏