پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/21 له ڕێوڕه‌سمێكدا به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى ياوه‌رى و به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی، ياداشتێكى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكادا واژۆ كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا ئاماژه‌ى به قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تيرۆر كرد و تيشكى خسته سه‌ر پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها جه‌ختيى له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر كرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقى كرد.
له وته‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه و سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
ئه‌مه ده‌قى وته‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى يه:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ڕۆژتان باش،
هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن..
به‌خێرهاتنى تايبه‌تى خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى ياوه‌رى ده‌كه‌م. زۆر به خێر بێن.
خۆشحاڵم به ئيمزاكردنى ياداشتى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكادا. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ساڵى 2016 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانيدا يه‌كه‌م ياداشتى لێكگه‌يشتنيان ئيمزا كردووه.
ئه‌وسا ئه‌و ياداشتى لێكگه‌يشتنه، پێشه‌نگ بووه. دڵنيايى و گه‌ره‌نتى داوه‌ته پێشمه‌رگه كه دەتوانن له شه‌ڕى دژى داعش به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها متمانه‌ى بۆ پێشمه‌رگه دروست كرد كه ئه‌مه‌ريكاى هاوبه‌ش و هاوپه‌يمانمان بۆ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان پشتگيرى له پێشمه‌رگه ده‌كات.
شه‌ڕى دژى داعش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان مايه‌ى شانازييه‌كى گه‌وره‌يه كه هاوشانى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكاى دۆست و هێزه‌كانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانان، توانييان تيرۆرستانى داعش تێكبشكێنن. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه به گيان و خوێن، قاره‌مانيه‌تيى خۆى بۆ هه‌موو جيهان سه‌لماند و بووه مايه‌ى سه‌ربه‌رزيى ته‌واوى گه‌لى كوردستان.
لەم ڕۆژەدا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان داده‌نوێنين كه له‌پێناو پاراستنى هه‌رێمى كوردستاندا گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون. هه‌ميشه به شكۆوه يادى ئه‌وان و قوربانيدانيان ده‌كه‌ينه‌وه.
ئێمه هه‌رگيز هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و قوربانيدانى هێزه‌كانيان لەپێناو و ئازادی و بەرگریدا، له‌بير ناكه‌ين. گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى كاريگه‌ر و پشتگيريى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانێت و ستايشى ده‌كات.
له‌گه‌ڵ قاره‌مانيه‌تى و قوربانيدانى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان بوو، كه شه‌ڕى دژى تيرۆرى يه‌كلاكرده‌وه و تيرۆرستانى داعش شكان.
له ساڵى 2016ـه‌وه چه‌ندین جار ياداشتى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زارتى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆندا درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر پشتگيريى كۆنگرێس و ئيداره و حكوومه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ريكا نه‌بووايه. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسى هه‌موويان بكه‌م. خۆشحاڵين كه ئه‌مجاره‌ش به هه‌وڵى هه‌ردوولا و له‌سه‌ر بنه‌ماى پێويستييه‌كانى قۆناغه‌كه، ياداشتێكى نوێ ئيمزا ده‌كرێت.
خاڵى هه‌ره گرنگى ئه‌م ياداشته ئه‌وه‌يه: هه‌ردوولا كۆكن كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه و هێشتا ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ريكا و هاوپەیمانان هه‌يه، ئه‌ويش به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولايه، تا ئه‌و كاته‌ى به يه‌كجارى داعش له‌ناوببردرێت. ئه‌مه هه‌ر به ته‌نها ئامانجێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ريكا نييه، به‌ڵكو ئامانجى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه كه ده‌يان وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
جگه له‌مه، ئه‌م ياداشتى لێكگه‌يشنه، وا ده‌كات هاوبه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كانمان، پێداويستى و كه‌موكوڕييه‌كانى پێشمه‌رگه پڕ بكه‌نه‌وه و هاوكار و پشتيوان بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى يه‌كه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و دۆستانى ديكه‌مان له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كانيان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو لايه‌ك دڵنيا بكه‌مه‌وه كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و گرفته‌كانيش، ئێمه لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددى و پابه‌ندين به‌وه‌ى پێشمه‌رگه يه‌ك بخه‌ينەوە و پرۆسه‌كه سه‌ربكەوێت. كۆڵ ناده‌ين و له‌ڕووى سياسيشه‌وه به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌سه‌ر هێڵ و له گفتوگۆی بەردەوامداين.
هه‌موومان و دۆستانيشمان باش ده‌زانين كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى به هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى نيشتمانيى ڕێكخراو، يه‌كگرتوو و پيشه‌يى هه‌يه. ئه‌مه ئامانجێكى ڕوونى ئێمه‌يه و ده‌بێ كارى جددى له‌سه‌ر بكرێت. نابێت ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆى بێهيوايى و نائومێديى خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان.
ڕاسته هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووريا، به‌ڵام ئه‌وه تاكه هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دييه‌ك نييه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. ململانێ و ناكۆكيى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تيش له ناوچه‌كه له ئارادان كه پێويسته بە بايه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراق، ده‌بێ به‌هێز و تۆكمه بێت و ڕۆڵ و ئاماده‌يى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا بگێڕێت.
به پشتگيرى و يارمه‌تيدانى دۆستمان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ته‌واو له‌نێوانماندا هه‌بێت بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه و پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و فراوانتر بكرێت.
سوپاس و پێزانينمان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى هه‌يه، بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى له‌پێناو پته‌وكردنى ئه‌و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌دا هه‌يه.
به‌ڕێزان..
ئاگادارين كه گفتوگۆى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن، له كه‌شيكى دۆستانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و دۆستايه‌تى به‌ڕێوه چووه. ئه‌مه مايه‌ى خۆشحاڵى و پێزانينه. ئه‌م ياداشتى لێكگه‌يشتنه گرنگه و به سوودى هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاسايش و ئاراميى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌پارێزێت.
سوپاس بۆ تيمى هه‌ردوولا و ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م ياداشته. ده‌مه‌وێ به‌تايبه‌تى سوپاسى خاتوو ده‌ينا ستروول، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان تا كۆتايى پابه‌نده به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و لەگەڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌و‌نابردنى تيرۆر و نه‌هێشتنى داعش و هەر مه‌ترسييه‌ك لە ناوچەكەدا.
سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان و هيواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
بەخێر بێن و زۆر سوپاس