Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاى پێگەیشت

2026-04-01T14:27:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 2026/4/1 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی بەڕێز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.

بەڕێز باراک پەیامی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی گەیاند کە تيایدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات. سەرۆک ترەمپ هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و هاوخەمیی بۆ خانەوادەی شەهیدان دەربڕيوه‌ و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووه‌.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا بەڕێز باراک هەروەها جەختی لە پشتگیریی تەواوی سەرۆک ترەمپ و ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی کرد و پێزانینی بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی په‌یوه‌ندییه‌که‌ بوو.