Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى سعووديه‌ ده‌كات

2022-09-23T16:59:09.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى نه‌وه‌د و دوو ساڵه‌ى ڕۆژى نيشتمانيى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌دا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كۆنسولخانه‌ى گشتى سعووديه‌وه له‌ هه‌ولێر سازدرا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز و جێنشينى سعووديه‌ مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ له‌ هه‌ولێر، خۆشحاڵى و پێزانينى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى سعووديه‌ى به‌ به‌شداريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌و بۆنه ‌نيشتمانييه‌ى وڵاته‌كه‌ياندا نيشان دا و سوپاسى هاتنى به‌ڕێزيانى بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.