![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/03/NB_Balyozi-UK-27-3-2024.jpg)
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/3/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/03/NB_Balyozi-UK1-27-3-2024.jpg)