
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان، نيكۆل پاشينيان سه‌رۆك وه‌زيرانی ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
له نامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و جه‌ختيان له خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه.