Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ پارێزگارى به‌سرا كرد

2025-04-24T13:00:00.000000Z
هه‌واڵ

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، پەرەپێدانی هاريكاريى نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرای تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا، بەڕێز پارێزگارى به‌سرا، ستایشی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌سرا چاوى له‌ بەهێزکردنی هاريکاريی هاوبەش و سوودوەرگرتنه‌ لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکاندا.