Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى يۆنان كرد

2021-04-25T09:37:02.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/4/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستاڤرۆس كيريميس كونسولى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى خۆيان و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركه‌كانيدا دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێز كونسولى نوێى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان وێراى سوپاس و خۆشحاڵى به‌ ديداره‌كه‌، ڕايگه‌ياند به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى ديكه‌ى يۆنان زۆر بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ل و حكوومه‌تى يۆنان به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كه‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و بازرگانيدا كرده‌وه‌‌ و دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.