سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڕۆبێرت واڵه‌ر، کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌ريان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى له كونسولى تازه، هيواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانيدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ دووپات كرده‌وه، لاى خۆيه‌وه به‌ڕێزيان پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به سه‌قامگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم و لايه‌ن و پێكهاته‌كان له حوكمڕانيى عێراقدا، پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له كونسولى پێشوو به‌ڕێز ستيڤ فه‌يگن كرد بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تى كردووه و ڕۆڵى له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريكادا گێڕاوه، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى لێ‌كرد كه وه‌ك جێگرى نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌ويش وێڕاى سوپاس و پێزانين، دووپاتى كرده‌وه كه له ئه‌ركى تازه‌يدا له بره‌ودان به پێكه‌وه‌كاردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه، هه‌روها هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريكا، هاريكاريى هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم له سه‌قامگيريى عێراقدا، دۆخى ناوخۆ و ڕۆڵى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم، پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، دووپات كرده‌وه.