![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/12/NB_Konsli-Holenda-4-12-2022.jpg)
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/12/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
![](/uploads/old_images//2022/12/NB_Konsli-Holenda1-4-12-2022-scaled.jpg)