
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/1/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز لوكاس گاسه‌ر باڵيۆزى سويسرا بۆ عيراق و ئوردن و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له عه‌ممانه‌وه كاره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سويسرا تاوتوێ كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵيۆزخانه له به‌غدا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عيراق به‌گشتى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه فرهييى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى له عيراق ده‌وڵه‌مه‌ندييه و گرنگه عيراقييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سياسيى وڵات بگه‌نه لێكگهيشتنى هاوبه‌ش و حكوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سياسى به‌گشتى كۆكه‌ره‌وه و له خزمه‌تى سهقامگيريى سياسى و به‌رژه‌وه‌نديى عيراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى و له ئاستى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميدا بێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گرنگه له عيراق سهقامگيريى سياسى هه‌بێت و ڕێگه‌يه‌ك بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كه ئيراده و بڕيارى سياسى پێويسته، هه‌روه‌ها پابه‌ندى به ده‌ستووره‌وه بكرێت و فيدرالى بچه‌سپێت، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش له پشتيوانيكردنى عيراق به‌رده‌وام بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
