
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 2021/8/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته تارانى پايته‌ختى ئێران و به‌شدارى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى ئێران‌دا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سهركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێزيان گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدار بوون كه له به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوو.