Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز نه‌وزاد هادى ده‌كات

2024-01-22T16:36:59.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/1/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز نه‌وزاد هادى كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سۆزان هادى مه‌ولوود ـ ى خوشكيان و وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز نه‌وزاد هادى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.