Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ د. محه‌مه‌د ئیحسان ده‌كات

2022-12-27T15:08:33.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری پێشووتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى باوكی خوالێخۆشبووی، سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئیحسان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی، هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئیحسان سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.