![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/08/NB_Portret.jpg)
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٢/٩/٣٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خۆیان و که‌سوکاری به‌ڕێزیان بدات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێز د. عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد، سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له پرسه‌که‌یاندا.