![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri-4-7-2021.jpg)
2021-07-04T13:22:50.000000Z
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ پۆستى دادوەرى دادگاى پێداچوونهوهى ههرێمى كوردستان / عيراق واژۆ کرد کە بریتی بوون لە بەڕێزان دادوەر مەسعوود خدر مەحموود، دادوەر غازى خەلیل تایە و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم.
پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ بەڕێزان سوێندى یاسایییان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
![](/uploads/old_images//2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri3-4-7-2021.jpg)
![](/uploads/old_images//2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri1-4-7-2021.jpg)
![](/uploads/old_images//2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri2-4-7-2021.jpg)
![](/uploads/old_images//2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri5-4-7-2021.jpg)
![](/uploads/old_images//2021/07/NB_Fermani-3-Posti-Dadweri4-4-7-2021.jpg)