
2024-07-01T10:08:50.000000Z
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆككۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.