پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.