Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

2024-07-26T06:58:02.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٤/٧/٢٦ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاريس.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆڵیمپيكدا ده‌كات.