Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌کات

2021-08-05T07:08:53.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.