 
                
            
                    2024-07-29T14:13:12.000000Z
                
                
                                    
                            سبه‌ى سێشه‌ممه 2024/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رمى ده‌گاته تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
به‌ڕێزیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ى بانگهێشتكراو به‌شداری له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران‌دا ده‌کات.
