Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له كريستيانان ده‌كات

2023-12-24T13:42:08.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيسا "سڵاوى خواى لێ بێت" له‌ ته‌واوى كريستيانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و كاتێكى خۆشيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا، جه‌خت له‌ كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ينه‌وه‌. هاووڵاتیانی كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ وڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌بێت.

گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ پێكه‌وه‌ قوربانييان داوه‌، خه‌باتيان كردووه‌ و ڕه‌نجيان كێشاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئازادى‌ بژين. هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه‌ ئاڵنگارى و قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين و‌ له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵات ده‌كه‌ين.

كريسمس له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/12/24