
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/12/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال الزارى، سه‌رۆكى حزبى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى ماميان، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.