
2024-03-02T08:32:57.000000Z
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه 2024/3/2 به‌رێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا و له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.