Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی كوردستانی سووریا سه‌رکۆنه‌ ده‌كات

2019-07-11T17:34:11.000000Z
هه‌واڵ

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستانی سووریا ئیدانه‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌رسێ شاری قامیشلۆ و عه‌فرین و حه‌سه‌كه‌ی له‌ كوردستانی سووریای كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ پازده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیکه‌ی حه‌فتا که‌سیش بریندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

11/7/2019