Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ نووری ئه‌لمالكی ده‌كات

2019-07-14T16:48:00.000000Z
هه‌واڵ

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز نووری ئه‌لمالكی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست‌.

لاى خۆيه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز ئه‌لمالكى سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان و بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.