لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
بە ڕێزه‌وه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، به‌رز ده‌نرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/8/8