
2023-10-19T16:12:48.000000Z
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له به‌ڕێز عيرفان عه‌بدولعه‌زيز كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان / عێراق و هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان به ڕابه‌رى بزووتنه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز عيرفان عه‌بدولعه‌زيز و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست، لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان / عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان ده‌ربڕى.