پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/4/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تيف جه‌مال ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌رباره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆ كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فيدراڵى و مسۆگه‌ريى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، دوور له كێشه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه سياسييه‌كانيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، به پێويست زانى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولاوه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌ركۆمار له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، جه‌ختى له گرنگيى پشتگيريى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵ كرده‌وه و ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.