![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/06/DSC_7248.jpg)
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/5/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق - ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز پازێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده بهڕێزهكهيانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.