
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز تۆماس سیلهر باڵیۆزی نوێی یهکێتیی ئهورووپا له عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە بەڕێز سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست، ههروهها پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و ههماههنگی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، دەربڕی.
لای خۆیەوە بهڕێز باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری بەڕێز سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشان دا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا.
تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
