
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٤/٧/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر فان دێر بێلن سه‌رۆکی کۆماری نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وێڕای ستایشی مێژووى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستی ئێستايان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر - به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته به‌ر باس.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و ڕۆڵی نه‌مسای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوسۆزيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه يه‌كێك له گه‌وره‌ترين قوربانيانى ده‌ستى تيرۆرستانى داعشن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕانی ئاووهه‌وا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی.



