Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه‌

2019-08-04T05:22:48.000000Z
هه‌واڵ

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، خاتوو پلاسخارت باسی له‌ سه‌ردانی مه‌یدانیی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه‌، جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/8/2019 له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری‌ ساڕێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به ‌پێویست زانی‌.