
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر عه‌لى شێخ) ناسراو به هاوڕێ ئه‌بوو فارووق، يه‌كه‌م سكرتێرى حزبى شيووعيى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و له سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌ر و هاوڕێيانى حزبى شيووعيى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆريدا به‌سه‌ر برد و هاوخهباتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه و هێزه كوردستانييه‌كان بوو. يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/2