Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداريی يادى ڕۆژی نیشتمانیی به‌نگلادش ده‌كات

2024-05-08T19:28:26.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/5/2024 به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادشدا كرد كه‌ له‌ هۆتێل دیڤان له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌نگلادشه‌وه‌ له‌ عێراق ڕێكخرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و میوانان ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌ ناوی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایيی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادشی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى به‌نگلادش گه‌يانده‌ به‌رێز محه‌مه‌د فه‌زلوول باری، باڵیۆزی به‌نگلادش له‌ عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ خواستن.