
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيى له هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا به‌ڕێزان ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شاندێکی ياوه‌ريان كرد.
لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمه‌ریکا و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى لە بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان لە بوارە جياكاندا کرده‌وه. به‌ڕێزيان به‌تايبه‌تى باسى له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان وێڕاى ستايشى پێشکە‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خێكى زۆر و وه‌ك هاوپه‌يمانێك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داكۆکييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌كه كرده‌وه.
