ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ بەڕێز سەید عەممار ئه‌لحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووباره پيرۆزبايى له به‌ڕێز سه‌يد ئه‌لحه‌كيم كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له سهركردايهتيى تازه‌يان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لحه‌كيم سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبه‌شیى ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشينهى کارەکانیدا بێت. لەمبارەیەوە، سەید عەممار ئەلحەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان.
دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.