نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/8/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له سيناتۆرى كۆماريى ئه‌مه‌ريكى خاتوو جۆنى ئێرنست، ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه بۆ ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و يارمه‌تى و هاوكارييانه‌ى کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان ده‌كات.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئێرنست جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردەوه، هه‌روه‌ها ئارامى و سهقامگيريى ناوخۆ و تهبايى و يه‌كڕيزيى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به پێويست و گرنگ، له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمەریکی کۆبووەوە
2025-08-24T12:04:00.000000Z