Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

2026-02-14T12:07:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزییەکان کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز ئەبولغەیت ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری عەرەبیی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.