پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی بهڕێز دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى ئهمهريكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد.
لە كۆبوونهوهيهكدا، پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا پشتگیریی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دووپات کردەوە، هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پشتگيريى هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور، کردەوە.
ههردوولا كۆك بوون لهسهر گرنگيى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابووریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بگەیەنێت.
دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا ستايشى ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێرانيان بۆ کۆتاییهێنان به شەڕ کرد و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.